رێگای نێوان مێرگەپان-سلێـمانی وێنە:964+
رێگای مێرگەپان بۆ سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
کۆمپانیایەک ماوەی دوو رۆژە خۆبەخشانە رێگای نێوان سلێمانی بۆ مێرگەپان نۆژەن دەکاتەوە.
نۆژەنکردنەوەکە بە سەرپەرشتی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی دەکرێت، هاوکات کۆمپانیایەک لەسەر ئەرکی خۆی سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی رێگاکەن.
محەمەد جەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، “پێشتر دەرخستەمان کردبوو بۆ چاککردنی رێگای مێرگەپان، بەڵام پارەی بۆ تەرخان نەکرابوو، ئێستا کۆمپانیایەک ھەستاوە خۆبەخشانە ئەو رێگایە نۆژەن دەکەنەوە”.
پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە لە گوندی قزلەرەوە دەستیپێکردووە، بەرەو سلێمانی، ھەر چاڵ و چۆڵ و تێکچونێک لە رێگاکە هەبێت چاک دەکرێت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی