لە راپەڕینەوە بۆ حاجی ئۆمەران
رێیەکی دوور و درێژ بۆ تەماتە و پارووە نانێک
964+
ئاسۆ وەرتێ
خەدیجە مەحمود ژنە جووتیارێکە خەڵکی ناحیەی حاجیاوەی ئیدارەی راپەڕینە ، بۆ بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی ساڵانە لە سەرەتای مانگی شەش دێتە ناحیەی حاجی ئۆمەران بە مەبەستی کاری کشتوکاڵ.
ئەم ساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردووە پورە خەج دەستی بە چاندنی تەماتە کردووە، باس لەوە دەکات بە ئومێدی ئەوەی ئەمساڵ بەرهەمێکی باشی هەبێت، چونکە ساڵی پار تەماتەکانی نەفرۆشان.
هەروەها داواکارە حکومەت لە کاتی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵی دەروازەکان دابخەن، بۆ ئەوەی بەرهەمانیان ساغ ببنەوە.
پوره خەج کە پارچە زەوییەکی بچووکی لە حاجی ئۆمەران هەیە، لە ساڵی 1999ەوە هەموو ساڵێک لەگەڵ منداڵەکانی دەچێتە ئەوێ بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان.
پورە خەج لە دوایی نەمانی هاوسەرەکەی بەردەوامە لە کاری کشتوکاڵ.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا