جوتیارێك لە كاتی چنینەوەی بامێدا، ئەم وێنانە جەمال سەرگەتی بۆ تۆری964ی ناردووە.
خرت و ورد و لینجە
نۆبەرەی بامییە لە شارەزوور پێگەیشت
+964
كوردستان ئەحمەد
نۆبەرەی بەرهەمی بامییەی كوردی لە شارەزوور پێگەیی و جووتیاران دەستیان بە چنینەوەی كرد.
بامیەكە خڕ و بچکۆلانە و ناو لینجە، رەنگێكی سەوزی تۆخ و بەرگێكی توكنی هەیە، ئەمانە سیفەتی بامەی كوردین.
بامیە بەیانیان زوو دەچنرێت، چونكە لە كاتی گەرمادا گرفت بۆ جووتیارەكە دروستدەكات و بۆ تەندروستی خراپە، لاشەی كرێكارەكە دێنێتە خوران.
ئەمساڵ لە شارەزوور زیاتر لە دە دۆنم زەوی كراوە بە بامیە، بە قسەی ئەحمەد حسێن، كە یەكێكە لەو جووتیارانەی لە شارەزوور دە ساڵ كاری چاندنی و چنینی بامیە دەكات.
بامیە بە تۆو دەكرێت، لە سەرەتای پایزدا تۆوەكە دەڕوێنرێت و لە كۆتایی پایزدا سەر دەردەكات و لە سەرەتاكانی مانگی شەشدا لە شارەزوور یەكەمین نۆبەرەی دەبێت و تا مانگی هەشت بەرهەمی دەبێت.
هەر چڵە بامیەیەك دەتوانێت سێ كیلۆ بامیە بەرهەم بهێنێت لە ماوەی یەك وەرزی بەرهەمهێنانی سەوزە و میوەدا.
ئەو كێڵگەیەی كە بامیەی تێدا بەرهەم دەهێنرێت، پێویستە ساڵی پێشووتر بە تەماتە بكرێت، یاخود بكرێت بە عەلی بابا