بێتواتە.. 12 ماتۆڕسکیل دەستی بەسەردا گیرا
964+
فەرمان سادق
لە هەڵمەتێکدا پۆلیسی بێتواتە دەستی بەسەر 12 ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا گرت.
ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەستیان بەسەرداگیراوە بەهۆی بێزارکردنی خەڵک و تێکدانی ئارامی هاوڵاتیان بووە.
دوای دەستبەسەر داگرتنی، لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ خاوەنەکانیان کراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی بێتواتە ئەو زانیارییانەی راگەیاند، ئاماژەی بەوەشکردووە کە بە هاوبەشی هێزی ئۆپەڕاسیۆنی ئاسایشی حاجیاوا و بنکەی هاتوچۆی سەروچاوە لە هەڵمەتێکی مەیدانیدا لە شارۆچکەی سەرچاوەی سەربە ناحیەی بێتواتە لەسەر بەنداوی ئاوی سەروچاوە، دوای دانانی مەفرەزەیەکی کاتی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا و ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا، توانرا 12 ماتۆرسکیلی جۆراوجۆر و ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا دەستبەسەردا بگرن کە “ببوونە مایەی ژاوەژاو و بێزارکردن و تێکدانی ئارامی هاوڵاتیان”.
بنکەی پۆلیسی بێتواتە دەشڵێت: دەستبەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ خاوەنەکانیان کرایەوە و رووبەڕووی یاسا کرانەوە.