دیمەنی ئاسکەکان . وێنە: :سۆشیاڵ میدیا
چاوی ئاسكەكانیان بەستوە
باندێكی بازرگانی كردن بە ئاژەڵی كێویەوە دەستگیركرا
هونەر فارس
پۆلیسی دارستانی گەرمیان دەستگیركردنی باندێكی بازرگانیكردنی بە ئاژەڵی كێویەوە راگەیاند.
باندەکە لە سێ کەس پێکهاتون و هەفتەی رابردوو بۆ راوکردن چونەتە سنوری ناحیەی قۆرەتو، لەگەڵ بنکەی پۆلیسی ناحیەکە بەشەڕ دێن و دوای پەنچەر بوونی ئۆتۆمبێلەکەیان هەڵدێن.
باندەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێبوازیان پێبوە و لە نێویدا کەرەستەی راوکردن و دوو تانجی دەستی بەسەرداگیراوە، دوای دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە خۆیان رادەستی پۆلیسی دارستانی قۆرەتو کردوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دارستانی ناحیەی قۆرەتو بە 964ی ڕاگەیاند، ئەو سێ کەسە تەمەنیان سەروی 30ساڵ بووە و ئەو بێچوە ئاسکانەی راویانکردوە رەوانەی دەرەوەیان كردووە.
دەستگیركراوەكان لە بنكەی پۆلیسی كەلارن و لێكۆڵینەوە لە كارەكانیان بەردەوامە.
بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوكراونەتەوە،ژمارەیەك ئاسك و كەڵەكێوی و بزنە كێوی و چەند بێچوە ئاسكێك دەستگیركراون، چاوی هەندێكیان بەستراوەتەوە خراونەتە گونیەوە و حەوت ئاسك خراونەتە سندوقی یەك .ئۆتۆمبێلەوە