لهگوندێكی ههڵهبجه فلاتێک وهرگهڕاو شۆفێرەکەی گیانى لەدەست دا
964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی گوندە لە هەڵەبجە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کرێن فلات وەرگەڕوا شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا.
ئۆتۆمبێلەكە چەند بەربەستێکی کۆنکرێتی هەڵگرتبوو بە نیاز بوو بەربەستەکان بگەیەنیتە لای پاسەوانانی سنور لە ناوچەی نەوڕۆڵی لە هەڵەبجە بەلام بەهۆی شارەزانەبونی و لێژی ڕێگەکە، کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات.
مقدم بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە 964ـى وت “شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ناوی عەبدولرحمان سامی و دانیشتوی پارێزگای بەغداد و تەمەنی 19 ساڵە و گیانی لەدەستداوە.
وتيشى “سەرنشینێکی ديکەش بە ناوی وسام سمیر بریندار دەبێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن