خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی زاخۆ دڵخۆش كران
+964
شڤان عەبدولڵا – زاخۆ
لە رۆژی جیهانی خاوەن پێداویسته تایبەته‌كاندا، چالاکییەکی وەرزشی له زاخۆ ساز كرا و وه‌رزشوانانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت خه‌ڵات كران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ٤ی كانوونی یه‌كه‌م، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی زاخۆ، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی کارگێریی وەرزشی زاخۆ، لەرۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا چالاکییەکی وەرزشی له یانەی میدیا پارالۆمپی ئه‌نجام درا، دواتریش به‌شداربووانی چالاكییه‌كه خه‌ڵات كران.
عەبدولرەزاق محەمەد بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی زاخۆ بۆ 964 وتی : خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان شایستەی رێزلێنانێکی زجر لەمە گەورەترن، کە بۆیان دەکرێت، ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم چاڵاکی و گرنگیپێدانە بۆ خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان، بەشێوەیەکی زۆر باشتر ڤێزیان لێ دەگرین.
ئەوان لە جەستەدا کەمئەندامن، بەڵام لە هزر و کار و داهێناندا، ره‌نگه لە ئێمە زیرەکتر و چالاکتریش بن
بێوار ئەکرەم بەڕێوەبەری سەنتەری لاوانی زاخۆ بۆ 964+ ده‌ڵێت، نەک تەنیا ڕێزیان لێ دەگرن، بەڵكو لە چەندان دامەزراوەی حکومەتی و رێکخراوەکان، کەمئەندامان هەن فەرمانبەر و کەسانی چالاکن، ئەوان لە جەستەدا کەمئەندامن، بەڵام لە هزر و کار و داهێناندا، ره‌نگه لە ئێمە زیرەکتر و چالاکتریش بن.
له هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌ی پارالۆمپی هه‌یه، كه تایبه‌ته به وه‌رزشوانانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌ڵام ئه‌وانیش چه‌ند ساڵێكه به هۆی قه‌یرانی دارایی و دابیننه‌كردنی بودجه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، چالاكی و خوله وه‌رزشییه‌كانیان وه‌ستاوه و هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان نییه.