ئاگر لە پوش و پاوانی سنوری قەڵادزێ کەوتەوە
964
بەشی کوردی
درەنگانی ئەمشەو ئاگر لە پوش و پاوانی گوندی چۆمخرکەی پشت قەزای قەڵادزێ کەوتەوە.
ئاگرەکە لە پوش و پاوانی سەر جادە سەریهەڵدا و بەشێک لە دەغڵودانی جوتیارانیشی گرتەوە.
تیمەکانی بەرگری شارستانی رانیە، قەڵادزێ، کێوەڕەش، سەنگەسەر و ژاراوە بە هەماهەنگی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە رۆژنامەوانانی وت، کەمێک پێش ئێستا ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ کرا.
کارمەندێکی بەرگری شارستانی بەهۆی ماندووبوونەوە باری تەندروستی تێکچوو و رەوانەی نەخۆشخانەی قەڵادزێ کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و ئێستا تەندروستی باشە، عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین، وای بە 964 وت.