"گەورە تیرۆرستێک لەنێویاندایە"

18 کەسی بیانی بەتۆمەتی قاچاغ لەسەر سنووری هەرێم دەستگیر کران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 18 کەسی بیانی رادەگەیەنێت و دەڵێت، ویستویانە بە نایاسایی بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

بەپێی راگەینداوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، “گەورە تیرۆرستێک” لەنێو ئەو 18 کەسە بیانییەدا هەیە کە دەستگیر کراون.

جگە لەو 18 کەسە، چەند رێبەرێکیش دەستگیر کراون کە تۆمەتبارەکانیان گواستووەتەوە و دەستیشگیراوە بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا.

تۆمەتبارەکان لە رێکەوتی 2.6.2023 دەستگیرکراون.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، “تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی 39ـی یاسای ژمارە 76ـی ساڵی 2017ـی تایبەت بە بیانییەکان، وە تیرۆریستەکەش بەماددەی دووی یاسای تیرۆر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە”.