11 بنکە لە سلێمانی کراوە دەبن

هەر کێشەیەکی ئاوت هەیە لە رێگەی بنکەکەتەوە بیزانە

964+

توانا نەقی

بۆ ئەوەی بزانیت گەڕەکەکەت سەر بە چی بنکەیەکە و چی کێشەیەکی لە ئاودا هەیە 11 بنکە بۆ هاوڵاتیان دیاری کراوە لە شاری سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بۆ ئاسانکاری هاوڵاتیان لە هەر کێشەیەکی نەبوونی ئاو، راکێشانی هاوبەشی نوێ و شکاوی ئاو و هەر گرفتێكی تر هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بەو 11 بنکەوە بکەن و کێشەکەیان بزانن.

11 بنکەکە راکێشانی ئاو بۆ هاوبەشی نوێ، شکاوی بۆری و گرفتەکانی تر چارەسەر دەکات.

بنکەی خەبات کە لە هەشت بەش پێک دێت و دەیان گەڕەکی لەسەرە، هەروەها بنکەی بەکرەجۆ و بنکەی راپەڕین و بنکەی تاسڵوجە کراوە دەبن هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندییان پێوەبکەن.

لێرەوە ناوی سەرجەم بنکە و گەڕەکەکان ببینە: