بەردەکانی هەورامان جێگەی خۆیان لە هونەری تەلارسازی کوردستان دەکەنەوە
964+
محەمەد عومەر – هەورامان
هونەری تەلارسازی هەورامان و هەورامیەکان لە مێژەوە تا ئیستا جێدەستیان دیاربووە و دیزاین و شێوازێکی جوانیان پەیڕەو کردووە کە بووەتە جێی سەرنجی هاوڵاتیانی ناوچەکە و گەشتیاران.
لە گوندی باخەکۆنی نزیکی گوندی گوڵپ کە سەر بە ناحیەی بیارەیە لە دەڤەری هەورامان، کانە بەردێک هەیە کە لە کێوە بەرزەکانی گوندەکە بە دەقاق بەردەکان لە قەد پاڵی شاخ دەشکێندرێن و دواتریش لەلایەن وەستا و کرێکاری دەستڕەنگینەوە قالبی جیاوازی لێدروست دەکرێت بۆ مەبەستی بیناسازی.
لاوکۆ هەورامان، خاوەنی کانە بەردەکەیە و لەم فیچەرەدا قسەی بۆ 964 کردووە و باس لە کاری کانە بەردەکە دەکات.
ئەو دەڵێت: بەردی هەورامان بۆ مەبەستی بازرگانی رەوانەی شارەکانی سلێمانی و هەولێر دەکەین، خواستی زۆری لەسەر هەیە.
“ئامانجمانە ئەم بەردانە کە شوناسی ناوچەی هەورامانن بڵاوبکەینەوە بۆ تەواوی کوردستان”.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق