شەقامی 150 مەتری هەولێر . وێنە: فەرمانگەی میدیاو زانیاری
فازڵ حاجی: لە 150 مەتری ئۆتۆمبێل رابگرن سزادەدرێن
964+
كوردستان ئەحمەد
ئەو كەسانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر و هاتوچۆ دەكەن نابێت ئۆتۆمبێلەكانیان لەسەر شەقامی 150 مەتری رابگرن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر پۆستێكی كردووە لە فەیسبوك و دەڵێت، كاتێك سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر و پاسپۆرتی دووی هەولێر دەكەن ئۆتۆمبێلەكانتان لەسەر شەقامی 150 مەتری رامەگرن چونكە سزا دەدرێن.
هەردوو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر و پاسپۆرتی دووی هەولێر دەكەونە سەر شەقامی 150 مەتری، بەشێك لە هاوڵاتیان كاتێك سەردانی ئەو دوو بەڕێوبەرایەتیە دەكەن ئۆتۆمبێلەكانیان لەسەر شەقامەكە رادەگرن و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروستدەكەن.
شەقامی 150 مەتری هەولێر شەقامێكی بازنەییە، باوەش بەهەولێردا دەكات
و 70 كیلۆمەترە و دوو ئاراستەیە و هەر ئاراستەیەكی 12 مەترە.