ئەوەی لە خۆیان زیادە دەینێرن بۆ موسڵ و بەغدا

بەرهەمهێنانی مریشك لە دهۆك زیادیكردووە

964+

هێڤی دێوالی- دهۆك
بەرهەمهێنانی مریشك لە دهۆك زیادی كردووە و نرخیشی كەمی كردووە.

لە سنوری پارێزگای دهۆك 348 پڕۆژەی بەرهەمهێنانی مریشك هەیە و لە هەر گەرێكدا شەش ملیۆن مریشك بەرهەمدەهێنن.

نرخی یەك كیلۆ مریشك لە دهۆك لە نێوان دوو هەزار بۆ سێ هەزار دینار دایە.

ئەمین عەبدولرەحمان، سەرۆكی كۆمەڵەی پەلەوەرانی دهۆك بە 964ی وت، لە پاڵ ئەوەی بەشی پارێزگاکە دابین دەکرێت، ئەوەی زیاد دەکات رەوانەی موسڵ و بەغدا دەکرێت.

مریشكەكان دوو كیلۆیی و سێ كیلۆین و ئەوانەی  كە كێشیان لەنێوان كیلۆیەك بۆ كیلۆ و نیوێكە رەوانەی موسڵ و بەغدا دەكرێن بە هەمان نرخ.

بەرەهەمهێنان مریشك لە كوردستان دوو مانگی پێدەچێت و هەر مریشكێك كە پێدەگات رەوانەی بازاڕەكانی كوردستان دەكرێت.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد