ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەورە و سبەیش ساماڵە

+964
كوردستان ئەحمەد

پێشبینیەكانی كەشهەوا دەڵێن، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەوردەبێت و سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، پلەكانی گەرما ئەمڕۆ وەك رۆژەكانی دیكە دەبێت و ئەگەری دەركەوتنی پەڵە هەور و ئاسمانی نیمچە ساماڵ دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 5– 6 – 2023
کەش/ ئاسمانى بە گشتى لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت .
خێرایى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند (10-20 )کم /ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
پلەکانى گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە لەگەل تۆمارەکانی دوێنێ
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10) کم دەبێت .

سبەی سێشەممە 6– 6- 2023
کەش/ ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانى ئەمڕۆ .
خێرایی با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10 – 15 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی :34 پلەى سیلیزى
دهۆک :36 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 36 پلەى سیلیزى
سۆران : 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى