کەریم بنزێما. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
به فه‌رمی: كه‌ریم بنزێما ریال مه‌دریدی جێهێشت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید رایگه‌یاند، كه‌ریم بنزێما ریزه‌كانی یانه‌كه‌یان جێده‌هێڵێت دوای 14 ساڵ یاریكردن له یانه‌كه.
یانه‌ی شاهانه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌یاننامه‌ی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ كه‌ریم بنزێما رێككه‌وتین كه په‌یوه‌ندیی نایابی نێوانیان كۆتایی پێبهێنن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، ریال مه‌درید سوپاس و رێزی خۆی بۆ یه‌كێك له ئه‌فسانه‌كانی یانه‌كه ده‌رده‌بڕێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید رایگه‌یاندووه، دووسبه‌ی سێشه‌ممه كاتژمێر 12 به كاتی مه‌درید، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یانه رێوڕه‌سمی ماڵئاوایی له بنزێما رێكده‌خرێت.
كه‌ریم بنزێمای فه‌ڕه‌نسی له 2009 له لیۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به ریال مه‌دریده‌وه كرد، كه ته‌مه‌نی 21 ساڵ بوو، تا ئێستا 25 نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ستهێناوه.