پێشمەرگەیەک لە کەرکوک کوژرا


کاروان ساڵحی – کەرکوک

پێشمەرگەیەک لە لایەن هاوسەنگەرێکیەوە کوژرا و دەوترێت بە هەڵە کوژراوە، پاشان تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کرا.

بەرەبه‌یانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی ئەرکدا لە گوندی خاڵە بازیانی سەر بە ناحیەی لەیلان، پێشمەرگەیەک لە لایەن هاوسەنگەرێکیەوە بە هەڵە کوژرا، دواتر تەرمی كوژراوه‌كه‌ رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کرا.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگە، كه‌ نەیویست ئاماژە بە ناوەکەی بکرێت بە تۆڕی 964ی وت، ئەو پێشمەرگەیەی گیانی لەدەست دا، پێشمەرگەی فەوجی 1ی لیوای 22ـه‌ و بە هەڵە لەلایەن هاوڕێ و هاوسەنگەرێکی خۆیه‌وه‌ بە فیشەک کوژرا، لیژنەی لیکۆڵینەوەش لە رووداوەکە پێکهێنراوە .

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا