دەروازەی سێمێلکا دووبارە دەکرێتەوە

+964
شڤان عەبدوڵا
وابڕیارە رۆژی دوو شەممە، دەروازەی سێمێلكا لە نێوان رۆژئاوای كوردستان و هەرێمی كوردستاندا بكرێتەوە.

سێملكا دەروازەیەكی سنوریە لە نێوان رۆژئاوای كوردستان و هەرێمی كوردستان .

لە 21.5.2023ە لە هەردوو دیوەوە داخرابوو، ئەم دەروازەیە تاكە رێگەی فەڕمی نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستانە.

لەم دەروازەوە هاتوچۆی هاوڵاتیان و هاتوچۆی بازرگانی دەكرێت،تەها رۆژانی یەك شەممە و دوو شەمە و سێ شەممە، دەتوانن هاوڵاتیان هاتوچۆی تێدابكەن.

سەرچاوەیەك لە دەروازەی سێمێلكا ئەو زانیاریانەی بۆ 964 پشتراستكردەوە.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد