ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان: لە 24 کاتژمێردا 10 چەكداری داعش كوژراون
+964
كوردستان ئەحمەد
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 10 چەكداری داعشیان کوشتووە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك بڵاویكردوەتەوە، كنە و پشكنینی ورد بۆ شوێنی چالاكی و كۆبوونەوەی چەكدارەكان كراوە.
ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان دەڵێت، بۆ رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی چەكدارەكان فڕۆكەی ئێف 16 بەكاردەهێنن و رووبەڕوویان دەبنەوە، هەندێك جاریش لە رێگەی چەكی دوورهاوێژەوە شوێنی چەكدارەكان بۆردومان دەكرێت.
لەلایەکی دیکە، شەوی رابردوو، دەزگای دژە تیرۆری كوردستان ئاماری كردەوەكانی داعشی لە ماوەی مانگی ئایار لە عێراق بڵاوکردەوە و باسی لەوەکرد، لە ناوچەکانی مادەی 140 توانیویانە لەو مانگەدا چوار چەکداری داعش بکوژن.