ئاسایشی سلێمانی سێ کەسی بە تۆمەتی دزی دەستگیرکرد


كوردستان ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی پەنجا ملیۆن دینار.
لە راگەیەنراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ئەو سێ کەسە هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتیان و پەنجا ملیۆن دیناریان دزیوە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، “لە دەرەنجامی هەوڵی هێزەکانمان بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان، بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە، بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی، لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی سێ تۆمەتباری بە رەچەڵەك عەرەب دەستگیرکران كە هەستاون بە دزینی بڕی پەنجا و شەش ملیۆن دینار”.

ئاشکراشیکرد، سەرجەم تۆمەتباران دانیشتووی شاری بەغدان و بە مەبەستی گەشتوگوزار روویان لە سلێمانی کردووە، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.