ده‌نگیان به‌رز بێت سزا دەدرێن
رانیه ده‌یه‌وێت ده‌نگى بڵندگۆى كاسبكارانى نزم بكاته‌وه
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
قایمقامیەتی قەزای رانیە، داوا لەو کاسبکارە گەڕۆکانە دەکات، کە بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکانیان له ناو كۆڵانه‌كان بڵندگۆ بەکاردەهێنن، دەنگی بڵندگۆکانیان نزم بکەنەوە، ده‌نا سزا ده‌درێن.
له‌سه‌ر كاسبكارانیش كراوه‌ته مه‌رج کاتەکانی چوون بۆ كۆڵانه‌كان ده‌بێت گونجاو بێت و نه‌بنه هۆى بێزاركردنى هاوڵاتیان.
کارزان سلێمان، لێپرسراوی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە بە 964ـى راگه‌یاند “داوا لە کاسبکاران دەکەین هەم کاتەکانیان رێکبخەنەوە و هەم دەنگی بڵندگۆکانیان نزم بکەنەوە، ده‌نا دەست بەسەر بڵندگۆکانیاندا دەگیرێت و رێکاری یاساییشیان لەگەڵدا ده‌گرینه به‌ر”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بە تایبەت ئێستا هاوکاتە لەگەڵ تاقیکردنەوەی وزاری پۆلی 12ـى ئامادەیی، نابێت ئه‌و كاسبكارانه ببنه هۆی بێزارکردنی قوتابیان و هاوڵاتیان.
لێپرسراوی لیژنە هاوبەشەکان، پێی باشه کاسبکاران بە شێوەی جێگیر کاری فرۆشتن ئەنجام بدەن و ده‌ڵێت، “لە رووی تەندروستیشەوە ئەم شێوازی فرۆشتنە هیچ مەرجێکی تێدا نییە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن