قوتابیانی شەنگال نۆ ساڵە لە دهۆك تاقیكردنەوە دەكەن

+964
زەید كۆچەر
نۆ ساڵە قوتابیانی شەنگال لە دهۆك تاقیكردنەوە دەكەن بەهۆی ئەوەی ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.

كاتێك رێکخراوی داعش لەساڵی 2014 هێرشی كردە سەر شنگال كێشە بۆ قوتابییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دروستبوو، لەو كاتەوە تا ئێستا لە دهۆك تاقیكردنەوەی وەزاری ئەنجامدەدەن.

مەردان ئەتروشی، بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەكانی دهۆك بە 964ی وت، قوتابییەكان ژمارەیان 750 قوتابییە، كچەكان كە ژمارەیان 350 قوتابییە لە بەشەناوخۆیی شیفا گەردی یەك شوێنی مانەوەیان بۆدابینكراوە و كوڕەكانیش كە ژمارەیان 400 قوتابی دەبیت لە هۆتێلەكانی دهۆك شوێنیان بۆ دابینكراوە.

دوای رووداوەكانی 2014ـە و تێكچونی دۆخی ئەمنی شنگال، بەپێی رێككەوتنێك لە نێوان پەروەردەی گشتی دهۆك و پەروەردەی شەنگال، سەرجەم قوتابیانی شنگال لە دهۆك تاقیكردنەوەكان دەكەن.

سبەینێ شەممە، 3.6.2023 بە بەشداری زیاتر لە 117 هەزار قوتابی لەسەر جەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەی 12ـەی ئامادەیی ئەنجامدەدرێت.