ژنێك لە دهۆك هاوسەرەكەی بە چەقۆ كوشت


زەید كۆچەر
لە دهۆك ژنێك هاوسەرەكەی بەچەقۆ كوشت كە ماوەیەك پێش ئێستا لە یەك جیابووبونەوە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك بە 964ی راگەیاند، ژن و پیاوەكە لەیەك جیابوونەتەوە، بەڵام دەمەقاڵێ لە نێوانیان دروستبووە و بە چەقۆ كشتوویەتی.

بەوتەی هێمن سلێمان، بكوژەكە خۆی رادەستی پۆلیسكردووە و ئێستا لە بنكەی پۆلیس دەستبەسەرە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و بەپێی ماددەی 405 لە یاسایی سزادانی عێراقی  دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.