کارەبای نیشتمانی کرایە ٣٠ ئەمپێر

+964

هیڤی دێوالی

وەزارەتی کارەبا، بڕی ئەمپێری کارەبای ماڵانی لە ٤٠ ئەمپێرەوە کردە ٣٠، بەڕێوەبەری کارەبای دهۆکیش دەڵێ؛ نازانین ئەو بڕیارە تا کەی بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست +964 کەوتووە، وەزارەتی کارەبا بڕی ئەمپێری کارەبای ماڵانی لە ٤٠ ئەمپێرەوە کەمکردەوە بۆ ٣٠ ئەمپێر.

“بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زیاتری کارەباو کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا لە وەرزی زستاندا، بڕی ئەمپێری کارەبا لە ٤٠ ئەمپێرەوە کراوە بە ٣٠ ئەمپێر”. لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا وا هاتووە. . 

عەبدولقادر بامەڕنى، بەرپرسی راگەیاندنی رێڤەبەریا کارەبای گشتی پارێزگەها دهوک بۆ +964 وتی؛ راستە لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووە بۆ وەرزی زستانە، بەڵام ئێمە دروست نازانین بڕیارەکە هەتا کەنگی دێ یا بەردەوام بیت.  .