100 کارمەندی کۆرۆنا بۆ نەخۆشخانەی ئەڵمانی دەگوێزرێنەوە

964+
دیلان محەمەد جەزا

بڕیارە 100 کارمەند لەوانەی بە گرێبەستی کۆرۆنا ناسراون بۆ نەخۆشخانەی ئەڵمانی بگوێزرێنەوە لە سلێمانی.

لە ئێستادا کارمەندانی گرێبەستی کۆرۆنا گرێبەستەکانیان بۆ نوێکراوەتەوە.

لە ماوەی رابردوودا کێشە لە نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان هەبوو، ئێستا زۆرێکیان لە بەشی چاودێری چڕ کار دەکەن.

نەخۆشخانەی ئەڵمانی لە سلێمانی لە مانگی تەمموزی 2022 کراوەتەوە و کێشەی کەمی کارمەندیان هەیە.

نەخۆشخانەکە دەکەوێتە گەڕەکی قڕگەی سلێمانی، بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شارەکە.

هاوژین عوسمان سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە تۆڕی 964ی وت، ئێستا نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ نەخۆشییەکانی هەناسە کێشەی کەمی کارمەندیان هەیە، بەشی چاودێری چڕی تیادایە و پێویستیان بە کارمەندە.

لە شاری سلێمانیدا 125 کارمەندی گرێبەستی کۆرۆنا هەن و سەرجەمیان گرێبەستەکانیان بۆ نوێکراوەتەوە.