باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق: ئه‌مشه‌و وه‌رزش سنووری سیاسه‌ت تێده‌په‌ڕێنێت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، باسی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له مۆندیالی قه‌ته‌ڕ ده‌كات، ده‌ڵێت ئه‌مشه‌و ده‌بینین چۆن وه‌رزش سنووری سیاسه‌ت تێده‌په‌ڕێنێت.
له په‌یامێكدا، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له په‌یجی فه‌رمی كونسڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان پۆست كراوه، ئه‌لینا رۆمانه‌وه‌سكیی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق له باره‌ی یارییه گرنگه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ئه‌مریكا و ئێران له مۆندیالی تۆپی پێی قه‌ته‌ڕ ده‌ڵێت: یارییەکەی ئەمشەو یارییەکی گرنگە لە مۆندیال، کە ئه‌مریکا بەرامبەر ئێران یاریی دەکات، لە کاتێکدا من هاندەری هەڵبژاردەی ئەمریکا دەبم، هەر هەڵبژاردەیەک بۆ خەڵکەکەی خۆی و ئاواتەکانیان یاریی دەکات”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئەمشەو دەبینین چۆن وەرزش سنووری سیاسەت تێدەپەڕێنێت و خەڵک لە دەوری شتێکی ئەرێنی کۆدەکاتەوە، کە خۆشویستنی یاریی جوانە”.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر ١٠:٠٠ به كاتی كوردستان، له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا و ئێران رووبه‌ڕووی یه‌كدی ده‌بنه‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یارییه‌كی به‌هێز بێت.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده هیوای گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوویان هه‌یه، كه له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌من له ته‌ك هه‌ڵبژارده‌كانی ئینگلته‌را و وێڵز.