لیۆنێل مێسی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت
مێسی پاریس سانجێرمان جێده‌هێڵێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرای كرد، لیۆنێل مێسی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه و رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، دوایاری له‌گه‌ڵ پاریس ده‌كات و یانه‌كه جێده‌هێڵێت.
كریستۆڤ گالتیێی راهێنه‌ری پاریس ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، مێسی شه‌ممه‌ی داهاتوو دوایاریی خۆی له‌گه‌ڵ پاریس ده‌كات و یانه‌كه به‌جێده‌هێڵێت.
مێسی دوو وه‌رز بۆ پاریس سانجێرمان یاریی كرد، تا ئێستاش دیار نییه روو له چ یانه‌یه‌ك ده‌كات، ئاماژه‌كانیش بۆ ئه‌وه ده‌چن روو بكاته یانه‌ی هیلالی سعوودی، كه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵییان پێداوه و بۆ هه‌ر وه‌رزێك 400 ملیۆن یۆرۆی پێده‌ده‌ن.