ئامارەکە هی مانگی پێنجە

107 هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر گیراون

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە ماوەی مانگی رابردوودا 107 هاوڵاتی لە ئێران دەستگیر کراون یان رفێندراون، کە 54یان کورد بوون.

دەستگیرکردنەکان لە شار و پارێزگا جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دراون.

لەو ژمارەیە زیاتر لە 20یان ژن بوون و راگەیاندنکار و چالاکوان بوون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێری رەوشی مافی مرۆڤ دەکات لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ چوارشەممە 31.5.2023 بڵاویکردووەتەوە، هێرشی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر کەمینە ئاینییەکان زیادی کردووە.

دەشڵێت، “دەستگیرکراوەکان مامۆستا، خوێندکار، چالاکوان و راگەیاندنکارن”.