"منداڵان ئاگری لێدەکەنەوە"
ئاگر لە گردی ماڵتای دهۆک کەوتەوە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گردی ماڵتا له سەنتەری پارێزگای دهۆک، دوو جار ئاگری گرت و دواتر له لایه‌ن به‌رگریی شارستانییه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا.
تۆڕی 964 دەزانێت، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئاگر به‌ردرابووه گردی ماڵتا، كه نزیكی ماڵانه و هاوڵاتیان له ترسی بوونی مار و دووپشك ئاگریان له پوش و په‌ڵاشی گرده‌كه به‌رداوه، به‌ڵام به‌رگریی شارستانی تیمێكی بۆ ئاماده‌باشی له نزیك گرده‌كه جێگیر كردووه.
به‌رگریی شارستانی دهۆك بۆ تۆڕی 964 ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن منداڵانه‌وه ئاگر به‌ردراوه‌ته پووش و په‌ڵاشی شوێنه‌كه، به‌ڵام هیچ زیانێكی نه‌بووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، ئه‌مشه‌و دوو جار له لایه‌ن منداڵانه‌وه ئاگر له گردی ماڵتا به‌ردراوه و دواتر كۆنتڕۆڵ كراوه.
هه‌ر له‌م مانگه‌دا ئه‌وه چه‌ندین جار ئاگر له گردی ماڵتا هه‌ڵده‌گیرسێت و پووش و په‌ڵاشی ده‌سووتێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا