لە بەیانییەوە کارەبا لە سلێمانی دەبێتە 24 کاتژمێر

964+

فەرمان سادق

کارەبای پارێزگای سلێمانی دەکرێتە 24 کاتژمێری، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای شارەکەش دەڵێت، بڕیارەکە بەهۆی وەرزی هاوینەوەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، کەمێک پێش ئێستا بڵاوی کردەوە لە بەیانی پێنجشەممەوە 1.6.2023، پێدانی کارەبا لە پارێزگای سلێمانی دەکرێتە 24 کاتژمێری، هۆکارەکەش بۆ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12 دەگەڕێنێتەوە.

سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی وت، لە ئێستادا رۆژانە سەرووی 20 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دەدرێت.

روونیشی کردەوە کە بەهۆی بڕیارەکەوە گۆڕانکاریی لە بەرنامەى کارکردنى مۆلیدە ئەهلییەکان دەکرێت، بۆ ئەمەش خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانى ناو شارى سلێمانى ئاگادار دەکرێنەوە کە لە بەیانییەوە هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی ببڕیت، ئەوان دەبێت مۆلیدەکانیان بەکار بخەن و کارەبا بە هاوڵاتیان بدەن.