عێراق زێڕ دەکڕێت

فەرمان سادق

بانکی ناوەندی کڕینی زیاتر لە دوو تۆن زێڕی راگەیاند بەمەش پارێزگاری لە پۆلێنی خۆی لە ریزبەندی جیهانی کرد.

لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندی عێراقی کڕینی دوو تۆن و 300 کیلۆ زێڕی راگەیاند، بەمەش کۆی یەدەگی زێڕی عێراق بوو بە 132 تۆن و 740 کیلۆ زێڕ.

بانکی ناوەندی، ئامانج لە کڕینی زێڕ رووندەکاتەوە و دەڵێت: ئامانج لە کڕینەکە بۆ زیادکردنی یەدەگی زێڕ و بەرەنگاربوونەوەی پێشهاتە ئابووری و سیاسیەکانی جیهانە.

دەشڵێت: زێڕ بە گرنگترین یەدەگی ئابووری هەژماردەکرێت کە لە دەزگاکانی دارایی وبانکە نێودەوڵەتیەکان بەبەردەوامی پەیڕەوی لێدەکرێت.

بەو کڕینە، ئێستا عێراق لە ئاستی جیهاندا لە پلەی 30ـەیەم دێت و لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیش لە پلەی چوارەم دێت.