لە 2022 نزیکەی 4 ملیۆن کیلۆ و سەرووی 2 ملیۆن لیتر خۆراکی خراپ لەناوبراوە

964+

فەرمان سادق

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند لە ساڵی 2022 زیاتر لە دوو ملیۆن لیتر و نزیکەی چوار ملیۆن کیلۆگرام مادەی پزیشکییان لەناو بردووە.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 29.5.2023 بڵاویکردەوە، ئاماری لەناوبردنی مەوادی پزیشکی بۆ ساڵی 2022 راگەیاند.

بەگوێرەی ئامارەکە بێت، تیمەکانی تەندروستی لە ساڵی 2022، 634 هەزار و 449 سەردانیان ئەنجامداوە بۆ دوکانەکان، خواردنگەکان، کارگەکان، پڕۆژەکانی ئاو و بازاڕ بەشێوەیەکی گشتی.

لەم ژمارەیەدا 597 هەزار و 436 سەردانیان بۆ دوکانەکان کردووە و 22 هەزار و 165 سەردان بۆ کارگەکان و 23 هەزار و 848 سەردانیش بۆ پڕۆژەکانی ئاو بووە.

لەو شوێنانەی سەردانیان کردووە، 23 هەزار و 430 شوێن لەلایەن لیژنەکانەوە بڕیاری داخستنی دراوە، هەروەها بڕیاری لەناوبردنی سێ هەزار و 850 تۆن کە دەکاتە سێ ملیۆن و 850 هەزار و 542 کیلۆ مەوادی رەق و دوو ملیۆن و 295 هەزار و 752 لیتر مەوادی شل بڕیاری لەناوبردنی دراوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی کە ئامارەکەی راگەیاندووە، ئاماژە بەوە دەکات کە سەردانەکان بەردەوم دەبن بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دەستپێ گەیشتنیان بە خۆراکی سەلامەت.