ھاتوچۆی سلێمانی ڕونکردنەوە دەدات
964+
دیلان محەمەد جەزا
دوابەدوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆیەیەک، ھاوڵاتیەک لەسەر شەقامی ڕێگای دوکان وەستاوە و دەڵێت لەسەر شەقامەکە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێر نەنوسراوە و ئەو تابلۆکەی ھەڵواسراوە 80کیلۆ مەترە لە کاتژمێر نوسراوە، ئێستا نازانن بە قسەی کامیان بکەن، ھاتوچۆی سلێمانی ڕونکردنەوە دەدات.
تیمەکانی ئەندازەی ھاتوچۆی سلێمانی سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی ھێما و ھێڵکاریەکانی سەر ڕێگای سلێمانی – دوکانن.
ڕائید بەھمەن عەبدوڵا وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی بە تۆڕی 964 ڕاگەیاند، خێرایی ڕێگە پێدراو لەسەر ڕێگا سلێمانی- دوکان 100 كیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، لە ناوچەی نیشتەجێ بون 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێكدا
ھەندێک لەو ھێڵکاریانە لە پێشتردا کراون و تیمەکان سەرقاڵی سڕینەوەین لەسەر شەقامەکان
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد