بەشی شێرپەنجە لەنەخوشخانەی زاخۆ- وێنە تایبەت بە 964
سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆ کاتی نەبوو
کردنەوەی بەشی شێرپەنجە لە نەخوشخانەی زاخۆ دواکەوت
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بڕیار بوو ئەمڕۆ بەشی شێرپەنجە لە نەخوشخانەی گشتیی زاخۆ بکرێتەوە بەڵام، دواخرا.،
لە زاخۆ بەشی چارەسەری و چاودێریی شێرپەنجە پێشتر نەبوو، ئەوانەی نەخوشی شێرپەنجەیان هەبوو ناچار دەبوون لە پارێزگای دهۆک و چاودێرییان لێ بکرێت، بڕیاریش بوو ئەمڕۆ ئەو بەشە لە نەخوشخانەی زاخۆ بکرێتەوە، کەچی نەکڕا.
هوکاری دواخستنەکەشی ئەوەبوو، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەبەر ئەوەی کاتی نەبوو لە رێوەڕەسمەکەدا ئامادەبێت و شریتی رێوڕەسمەکە بپچڕێنێت، بۆیە کردنەوەی بەشی شێرپەنجە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.