وێنه: راگه‌یاندنى زانكۆ
زانکۆی سەڵاحەدین گۆڕانكارى له حه‌وت پۆستى باڵادا ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئه‌مڕۆوه زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین گۆڕانكارى له حه‌وت پۆستی باڵایدا ده‌كات و به‌رپرسی راگه‌یاندنى زانكۆش ده‌ڵێت “ئه‌و به‌رپرسانه ماوه‌ی یاسایی ئه‌ركه‌كانیان ته‌واوبووە و هه‌مووشیان له ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بوونه”.
سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین، به 964ـى راگەیاند، گۆڕانكارییه‌كان دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌و به‌رپرسانه ماوه‌ی یاسایی ئه‌ركه‌كانیان ته‌واوبووە و کەسانی نوێ لە شوێنەکانیان خزمەت دەکەن و دووپاتیشیكرده‌وه “ئه‌و به‌رپرسانه له ئه‌ركانى ماوه‌ى رابردوویان سه‌ركه‌وتوو بوونه”.
بەپێی گۆڕانکارییەکان، پ.د.حوسێن سه‌عدی ئیبراهیم، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی لە زانکۆی سەڵاحەددین، ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ.ی.د. شه‌ریف مەولود شەریف، بە پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ.ی.د. مزگین عه‌بدولڕه‌حمان ئەحمەد، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ.د.چه‌تۆ حەمەدئهمین، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه، ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ.د. سه‌ردار قادر، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان ده‌ستبه‌كار دەببَت.
هەروەها پ.ی.د. مازن عەبدولخالق عوسمان، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی په‌روه‌رده ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ.د.عەبدولكەریم یاسین به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی زانست، ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.