لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا


كوردستان ئەحمەد

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە سەر رێگەی زاخۆ كەسێك گیانی لەدەست دا.

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی گوندی دێرەبین لە سنووری زاخۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کۆنترۆڵی لەدەست دا و بەو هۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا، کە خەڵكی توركیایە.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ دەڵێت، رووداوەكە بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆوە بووە و شۆفێری بارهەڵگرەكە بە خێرایەكی زۆر بەڕێگاكەدا رۆشتووە.

ئەو شۆفێرەی گیانی لەدەستداوە خەڵكی توركیایە و ویستویەتی بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی لەرێگەی زاخۆوە.