لە سلێمانین
بالەی ژنانی عێراق بە یاریزانی کوردەوە خۆی بۆ پاڵەوانیەتی عەرەبی ئامادە دەکات
964+
یادگار محەمەد
تیپی بالەی ژنانی عێراق لە هۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی خۆیان بۆ پاڵەوانیەتی عەرەبی ئامادە دەکەن.
لەسەر ئامادەکارییەکان، یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەکە بە 964ـی وتی، هەرچەندە گۆرانکاری زۆر لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکە کراوە، بەڵام ئامادەکارییەکان باشن.
14 یاریزان بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی بالەی ژنانی عێراق کراون کە 13 یاریزانیان کوردن.
دوای ئامادەکارییەکان، هەڵبژاردەی بالەی ژنانی عێراق روو لە وڵاتی ئێران دەکات بۆ دوا ئامادەکاری.
پاڵەوانیەتی بالەی ژنانی عەرەبی، بڕیارە لە رۆژانی 18 تاوەکو 26 ـی مانگی تەمووزی داهاتوو لە جەزائیر بەرێوەدەچێت، هەڵبژاردەی عێراقیش بە هەردوو ئاستی کوڕان و کچان بەشداری لە پاڵەوانێتیەکە دەکات.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق