هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌چێته ئیسپانیا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق له 12.6.2023 كه‌مپێكی مه‌شقی له ئیسپانیا ده‌ستپێده‌كات و یارییه‌كی دۆستانه‌ش رێكده‌خات.
په‌یجی فه‌رمی فیدراسیۆنی عێراق بڵاویكرده‌وه، لیستی كۆتایی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ كه‌مپی مه‌شقی له ئیسپانیا له دووی حوزه‌یرانی داهاتوو راده‌گه‌یه‌ندرێت، دواتر له 12 تا 20.6.2023 كه‌مپی مه‌شقی له ئیسپانیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه له زاری محه‌مه‌د عیماد هاوئاهه‌نگكاری میدیایی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گواستییه‌وه، 25 یاریزان بانگهێشتی تیپه‌كه ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها بڕیار وایه تیپه‌كه یارییه‌كی دۆستانه‌ش به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا له 16ی حوزه‌یران له شاری ڤالێنسیا ئه‌نجام بدات.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق خۆی بۆ كۆتاییه‌كانی ئاسیای 2023 ئاماده ده‌كات.
تیپه‌كه پێش به‌ڕێوه‌چوونی جامی كه‌نداوی رابردوو له به‌سڕه، كه‌مپێكی مه‌شقی له ئیسپانیا ئه‌نجامدابوو.