هاوڵاتییەک بە دەمانچەی بێدەنگ کوژرا
+964
کاروان ساڵحی – کەرکوک
هاوڵاتییەک لە نێو باخەکەیدا لە گوندی سەقزلی لە کەرکوک بە دەمانچەی بێدەنگ کوژرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27.5.2023 هاوڵاتییەک لە ناو باخەکەی خۆی لە بەرچاوی ماڵ و منداڵەکەی بە دەمانچەی بێدەنگ کوژرا.
عامر نوری، وتەبێژی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی 964ی وت، کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک، کە خاوەنی پاڵاوگەی سووتەمەنییە و کار لە بواری وەبەرهێنانی نەوتی دەکات، لە ناو باخەکەیدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو بە دەمانچەی بێدەنگ کوژراوە.
وتیشی چەکدارەکان دوو فیشەکیان ناوە بە سەرییەوە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و بە دوای بکوژەکاندا دەگەڕێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا