گەنجێکی گەشتیار لە گەلی زەنتای ئاکرێ خنکا
964+
زەید کۆچەر
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گەشتیارێکی عەرەب بۆ کات بەسەر بردن چووبووە یەکێک لە هاوینە هەوارەکانی قەزای ئاکرێ، لە ناو ئاودا گەشتیارەکە خنکاوە و گیانی لەدەستدا.
نیچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە 964ی وت، لە رووباری گەلی زەنتا گەنجێکی خەڵکی بەغدا لە نێو ئاودا خنکاوە.
وتیشی، گەنجەکە مەوالیدی 1991ـەو لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەشتیاری هاتووەتە ئاکرێ و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی ئاکرێیە.
ئەم رووداوەش بە یەکەم رووداوی خناکان لە نێو ئاودا دادەنرێت لە ماوەی ئەمساڵدا لە قەزای ئاکرێ.
ئەو گەنجە کەسوکارەکەی لەگەڵدا نەبووە خۆی تەنیا لەگەڵ بە گروپی گەشتیاری هاتووە و دوای رووداوەکە پەیوەندی بە خانەوادەکەیەوە کراوە بۆ ئەوەی بێنە ئاکرێ و تەرمەکەی ببەنەوە بەغدا، نێچیرڤان فەخرەدین وای وت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی