فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد - Getty Images
هەواڵگری عێراق کەسێکی بە تۆمەتی دزینی ملیارێک دینار دەستگیرکرد
964+
فەهمی نەبی
دەزگای هەواڵگری عێراق دەڵێت کەسێکی لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستگیرکردووە کە بڕی یەک ملیار دیناری لابووە و لە هەوڵدابووە هەڵبێت بۆ لوبنان.
ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەو کەسەیان لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستگیرکردووە.
بە قسەی دەزگاکە، ئەو کەسە ملیارێک دیناری لە پارێزگای موسەنا دزیوە ویستوویەتی لە رێگای فڕۆکەخانەی بەغدا عێراق بەرەو لوبنان جێبهێڵێت.
تا ئێستا روون نییە ئەو کەسەی دەستگیرکراوە لە چ پلەیەکدایە و ئەو پارەیەی بردوویەتی هی چ شوێنێکە.