کەشوهەوا - 964
گەرما لەنێوان 20-40 پلەی سیلیزی دەبێت
کەشناسی: ئەمڕۆ هەور و تۆز و باران تێکەڵ دەبێت
964+
دێسکی کوردی
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور دەبێت بە هاوەڵی تۆزێکی سووک، هەروەها لە ناوچە سنورییەکان بارانێکی کەم دەبارێت بە هەورەتریشقەوە.
ئەمڕۆ هەینی، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەمەی بڵاوکردووەتەوە.
ئەمڕۆ رەشەباکە تووند نابێت و پلەکانی گەرماش هەروەکو دوێنێ دەبن
لەبارەی سبەینێ شەممەوە کەشناسی دەڵێت، ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، بەڵام پلەی گەرما یەک پلە بەرزدەبێتەوە.
هەر بە قسەی کەشناسی، پلەکانی گەرما لە حاجی ئۆمەرانەوە بۆ گەرمیان لەنێوان 20 بۆ 40 پلەی سیلیزی دەبێت.