سێ گرووپ لەسەر دزیکردن و وەرگرتنی سەرانە دەستگیر کران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەوروبەری، ئەندامانی سێ گرووپ بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران، کە لە 13 کەس پێکهاتوون.
بە وتەی ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکراوەکان سەرانەیان لە خەڵک وەرگرتووە و ئۆتۆمۆبێل، ئاڵتون، پارە و مۆبایلیان دزیوە.
تۆمەتبارەکان بۆ دزیکردن، چوونەتە سەر ماڵ و دوکان و شوێنە گشتییەکان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەوروبەری.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، ئەندامانی ئەو سێ گروپە دانیشتووی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراقن، ئێستا راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.