حکومەت بڕیاری داوە
یاریگەی یانەکانی بەردەڕەش، ئاکرێ و دینارتە نۆژەن دەکرێنەوە
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
سێ یاریگه‌ی وەرزشی کە دەمێکە خراپ بوونه و یارییان تێدا ناکرێت، بڕیاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ دەرچوو.
بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوودا یاریگه‌كانی “ئاکرێ، بەردەڕەش و دینارتە” کاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ده‌ستپێبكات.
شەعبان خەلیل، قایمقامی ئاکرێ بە 964ی وت، “دوای سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ قەزای ئاکرێ کۆمەلێک پرۆژەی بۆ هەردوو قەزای ئاکری و بەردەڕەش راگەیاند، یه‌كێك له پرۆژەکانیش بڕیاڕی نۆژەنکردنەوەی یاریگه‌كانی یانه‌كانی ئاکرێ و دینارتەیه”.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چیمه‌نی یاریگه‌ی یانه‌ی ئاكرێ دراوه، هه‌روه‌ها بڕێك پاره‌یان بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان پێشكه‌ش كراوه.
ئه‌وه‌ی ده‌ست 964 كه‌وتووه، به گوژمەی 303,415,000 ملیۆن دینار یاریگه‌ی ئاکرێ ده‌كرێته “فریزی دەستکرد”.
له لایه‌كی دیكه بێ‌دار زێباری، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دینارتە بە 964ی وت: “یاریگه‌کەمان بۆ نۆژەن دەکرێتەوە و گوژمه‌ی 184 هه‌زار دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه و به‌م زووانه كاره‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ها ئیسماعیل مستەفا، قایمقامی قەزای بەردەڕەش لەم باره‌ی پرۆژه‌ی یاریگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش، بۆ 964 وتی، دوای داواكاریی كارگێریی یانەی بەردەڕەش، كه یاریگه‌كه‌یان پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه، سەرۆکی حکومەت رەزامەندی لەسەر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دا و بڕی 314 ملیون دینار بۆ تەرخان کراوە و بەم نزیکانە دەدرێت بە کۆمپانیایه‌ک و جێبەجێ دەکرێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا