وێنەیەکی زیرەکی دەستکرد. وێنە: forbes
دوو سەنتەری زیرەکی دەستکرد لە کوردستان دەکرێنەوە
964+
فەهمی نەبی
دوو گەورە کۆمپانیای میدیا و تەکنۆلۆژیای ئەمریکی لە بواری زیرەکی دەستکرد نوسینگەیان لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
زیرەکی دەستکرد AI پێشکەوتنێکی نوێی تەکنۆلۆژیایە، زمانی پرۆگرامی کۆمپیوتەر بەکاردێنێت لەبوارە جیاوازەکان، نوێترین داهێنان لەو بوارە ChatGPT کە بەخێراترین رێگا بابەتت بۆ دەنوسێت لەهەر بوارێک بیخوازی.
نوێنەرانی هەردوو کۆمپانیایەکە لە هەولێرن بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی کردنەوەی سەنتەرەکە.
ئەو دوو سەنتەرەی دەکرێنەوە، چەند سەنتەرێکی گەڕۆکیشیان دەبێت لەبارەی زیرەکی دەستکرد لەهەرێمی کوردستان، لەو سەنتەرانە خوێندن بەخۆڕایی دەبێت و دەرفەت بۆ هەمووان یەکسان دەبێت.
دەستەی وەبەرهێنان ئەمڕۆ پینجشەممە 25.5.2023، ئەو زانیارییانەی بڵاوکردوە و ئاماژەیشی بەوەداوە کە ستافی هەردوو سەنتەرەکە لەگەڵ محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کۆبونەتەوە بڕیاریانداوە ستافی خۆجێیی لەبارەی زیرەکی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان پێبگەیەنن.