سبەی کەشی سەفرە نییە.. ئاسمان هەورە و بارانیش دەبارێت
964+
فەرمان سادق
بەگوێرەی کەشی پێشبینیکراو بێت، ئەوا سبەی هەینی ئاسمان نیمچە هەورە و لە زۆرینەی ناوچە شاخاوییەکانیش باران دەبارێت. بۆ ئەمڕۆش لە هەولێر و دهۆک پروشکە باران دەبارێت، هاوکات بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی با، تۆز و خۆڵ لە هەندێک ناوچە روودەدات.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.5.2023
کەش/ ئەو ناسەقامگیریەی لە کەش هەیە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت، پروشکە باران لە هەندێ ناوچەى جیا جیا دەبارێت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و سنورى پارێزگاى دهۆک ئەگەری بارانی زیاتر هەیە بەتایبەت لە کاتەکانی شەو هەندێکجار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت. لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز خۆل هەیە لە هەندێک ناوچە.پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی (1–2) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-25) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (7 – 9)کم دەبێت.
سبەی هەینی 26.5.2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی باران بارینێکی کەم دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی ئەگەری لێزمە بارانی کورت خایەن هەیە.لە ئەنجامی زیادبوونی خێرای با لە هەندێک ناوچە بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10 – 20)کم/ک، هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووى 30 کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (7 – 9)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 30 پلەى سیلیزى
دهۆک: 30 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 34 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 33 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 31 پلەى سیلیزى
سۆران: 25 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى