دێربیی بادینان بە یەکسانی کۆتایی هات

964+
هیڤی دێوالی-دهۆک

لە گەڕی 30ـی خۆلی نایابی عیراق، یاریی نێوان دهۆک و زاخۆ بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

گێمی یەکەمی یارییەکە هەرچەندە پڕ بوو لە هێرش بۆ هەردوولا، بەڵام بەبێ گۆڵ کوتایی هات، لە خۆلەکی 10 یارییەکەشدا بەرگریکاری یانەی دهۆک ( محەمەد مەعن ) کارتێکی سووری وەرگرت و دهۆک بە 10 یاریزان بەردەوامی بە یاریيەکە دا.

هەر لەگەڵ دەستپێکردنی گێمی دووەم، هەردوو یانە زۆر هێرشیان ئەنجام دا تا لە خولەکی 64 لە ئەنجامی هێرشێکی یانەی زاخۆدا، یاریزانی یانەی دهۆک ( یانیک زاکیر ) بە هەڵە گوڵی لەسەر خۆیان تۆمار کرد، بەڵام زۆری  پێ نەچوو ناوبژیوان لێدانێکی سزا بۆ یانەی دهۆک هەژمارکرا و ( یانیک زاکیر ) توانی گوڵ تۆماربکات و قەرەبووی ئەو گوڵە بکاتەوە، کە لەسەر خۆیان تۆماری کرد.

بەمەش یاری بە یەکسانبوونی هەردوولا بە گۆڵێک کوتایی هات.

به‌م ئه‌نجامه‌ دهۆك له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌ به‌ 45 خاڵ، زاخۆش له‌ پله‌ی 15یه‌ و 33 خاڵی هه‌یه‌.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا