گوژمەکەی 250 ملیۆن دینارە

رێگای نێوان حاجیاوا بۆ سەروچاوە نۆژەن کرایەوە

توانا نەقی

رێگای نێوان ناحیەی حاجیاوا بۆ سەروچاوە بە درێژایی زیاتر لە سێ کیلۆمەتر نۆژەن کرایەوە.

نۆژەن کردنەوەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی ئیدارەی راپەڕینەوە دەکرێت و کارکردن تێیدا بەردەوامە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، بەردەوامن لە چاککردن و نۆژەنکردنەوەی زۆرێک لەو رێگایەنەی کە تێکچوون و نۆژەنکردنەوەی ئەو رێگایەش لەو چوارچێوەدایە.

پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای حاجیاوا بۆ سەروچاوە بە گوژمەی 250 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت و درێژی رێگاکەش 3.1 کیلۆمەترە و پانی شەقامەکەش حەوت مەترە.

پرۆژەکە پێکهاتووە لە چاککردن و قیرتاوکردنی رێگاکە بە دوو چین قیر بە هەموو پێداویستییەکانیەوە.