یانه‌ی دهۆك داوا ده‌كات فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بگۆڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای رووداوه‌كانی یاریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دهۆك، كه 25 برینداری لێكه‌وته‌وه و شه‌ڕ و ئاژاوه به‌رپابوو، یانه‌ی دهۆك بڕیاری دا به‌شداری هیچ چالاكییه‌كی تۆپی پێی كوردستان نه‌كات، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن گۆڕانكاری له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بكرێت.
یانه‌ی دهۆك، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له هۆڵی سیمیناره‌كانی زانكۆی دهۆك ئه‌نجام دا، كه سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵمپی له دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی دهۆكیش ئاماده‌بوون.
كۆنگره‌كه به‌شێك بوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئێواره‌ی دووشه‌ممه له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵمپی رێكخرابوو، به مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یاریگه‌كان.
یانه‌ی دهۆك له رێگه‌ی سه‌رۆكی یانه‌كه‌وه “عه‌بدوڵا جه‌لال” چه‌ند خاڵێكیان له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی یاریی كۆتایی جامی كوردستان خسته‌ڕوو.
ئه‌وان وتیان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كه لاواز بوو، هه‌روه‌ها داوایان كردبوو ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدا بێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوایان كرد هه‌یكه‌ڵی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بێته گۆڕین و ئه‌ندامانی بادینان زیاتر بكرێن، كه ئێستا یه‌ك ئه‌ندامیان له ده‌سته‌كه‌یه.
یانه‌ی دهۆك هه‌روه‌ها داوایان له سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم كرد، لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه بۆ رووداوه‌كانی یاریی كۆتایی جامی كوردستان پێكبهێنرێت و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من سزا بدرێن.
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له یاریی كۆتایی جامی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دهۆك له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، یارییه‌كه به سوودی پێشمه‌رگه به 2-1 گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام دوای یارییه‌كه بووه شه‌ڕ و ئاژاوه و 25 كه‌س له هانده‌ر و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان برینداربوون، كه 19یان له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ریان وه‌رگرت.