دابەشکردنی بەنزینی حکومی لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی کوردستان - وێنە: ئەرشیف
"بۆ نەهێشتنی سەرەگرتن"
لە شەممەوە پاشنیوەڕۆیان بەنزینی 750 دیناری لە رانیە دابەش دەکرێت
شۆڕش قادرت
کاتی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە رانیە گۆڕدرا و هەموو رۆژێک لە کاتژمێر 3ـی پاشنیوەڕۆوە بەنزینخانەکان دەکرێنەوە.
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە لە ئاگادارییەکدا بۆ هەموو شۆفێران و هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دەڵێت، بەمەبەستی رەچاوکردنی دۆخی فەرمانبەران، ئاسانکاری لە وەرگرتنی بەنزینی حکومی، نەهێشتنی دیاردەی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەواندا، لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان و بەشی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، بڕیاریانداوە بە گۆڕینی کاتی دابەشکردنی بەنزینی حکومی پاڵپشتیکراو.
بەنزینەکە لە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات و رێگە بە هیچ ئۆتۆمبێلێک نادرێت پێش کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلەکەی لە پێش بەنزینخانە رابگرێت و سەرە بگرێت.
ئەم بڕیارە لە رۆژی شەممەوە 3.10.2026 جێبەجێ دەکرێت و کاری پێدەکرێت.