بەغدا پشکی هەرێمى بۆ وه‌رگرتنى گەنم دیاریکرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌قسه‌ى وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، به‌غدا پشکی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرهەمهێنان و وەرگرتنی گەنم لە زستانی داهاتوو دیاریکرد.

پشكه‌كه‌ به‌ بڕی 375 هەزار تۆن دیاریكراوه‌ و ده‌شڵێن،  بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان كراوه‌.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، دیاریكردنى پشكى هه‌رێم له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى عەباس جه‌بر مالیکی وەزیری کشتوکاڵى عێراق بووه‌، كه‌ ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێمیش ئامادەی بوونه‌.

وەزیری کشتوکاڵ جەختی لە پرەنسیپی شەفافیەت کردەوە لە خستنەڕووی ژمارەی بەرهەمهێنان و دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ هەژمارکردنی بڕی بەرهەمهێنراوی گەنم لە هەرێمی کوردستان.